پهرلهمانی عێراق شیاوەتیی 33 کاندیدی سهرۆک کۆماری پشتڕاست کردەوە
سهرۆکایهتی ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رۆژێک پێش کۆبوونهوهی دیاریکراو بۆ ههڵبژاردنی سهرۆکی نوێی ئهم وڵاته لیستی یەکجاریی کاندیدهکانی بۆ ئهو پۆسته بڵاو کردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز،بنکەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە، لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا رایگەیاند، بەپێی ماددەی 4ی یاسای پەیوەست بە کاندیدەکانی سەرۆک کۆماری عێراق، کاندیدکردنی 33 کەس بۆ ململانێ لەسەر ئەم پۆستەی پشتڕاست کردووەتەوە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئێستادا ململانێی سەرەکی لەنێوان "بەرهەم ساڵح" سەرۆک کۆماری ئێستای عێراق و کاندیدی یەکێتی نیشتمانی و "ڕێبەر ئەحمەد" وەک کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق دەبێت. ئەم دوو کەسایەتییە دوای ھەڵبژاردنەکەی ڕەزبەری ساڵی ڕابردووی پەرلەمانی عێراق وەک کاندیدی سەرەکی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار بە پەرلەمان ناسێندرا بوون.
ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممەی ئەم حەوتەیە کۆبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق بەڕێوەدەچێت.