رێوشوێنی ئەمنیی توند لە بەغدا
سەرچاوەیەکی ئەمنی باسی دامەزرانی رێوشوێنی ئەمنی لە بەغدای کرد لە سەروبەندی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز ، سەرچاوەیەکی ئەمنیی عێراقی وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە وتیشی: هێزە ئەمنییەکانی عێراق پردی «جمھورییە»یان داخستووە.
ئەم سه‌رچاوه‌یە باسی دامەزرانی پلانی ئه‌منی له به‌غدای پایته‌ختی عێراقیشی کردووە لە نیوەشەوی ڕابردووەوە که بریتییه له سنووردارکردنی هاتووچۆ و داخستنی ڕێگاوبان و پرده‌کان.
په‌یامنێری ئه‌لمه‌یادینیش ڕایگه‌یاندووە: به پێی ئەو زانیارییانەی ده‌ستی که‌وتوون، هێزه ئه‌منییه‌کان پردی «ئهلسهنهک» له به‌غداش داده‌خەن و ڕێوشوێنی تایبه‌ت بۆ ئاسایشتی ناوچه‌ی سه‌وز ده‌گرنه‌به‌ر.
هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردوودا بەڕێوەچووە، بەڵام ھێشتاش دوای ساڵێک لەم هەڵبژاردنانە، بەهۆی ناکۆکیی نێوان لایەنەکانەوە هیچ حکومەتێک پێک نەهاتووە و بەهۆیەوە ئەو وڵاتە کەوتووەتە قەیرانێکی سیاسیی ئاڵۆزەوە.