تشرینی یه‌که‌م 13, 2022 17:18 Asia/Tehran
  • لەتیف ڕەشید لە پێشەوەیە

لە جیاکردنەوەی خولی یەکەمی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق بۆ دیاری کردنی سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە ھەتا ئێستا «لەتیف رەشید» لە پێش «بەرهەم ساڵح»ـەوەیە .

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، لە جیاکردنەوەی خولی یەکەمی دەنگدانی پەرلەمانتارانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، «لەتیف رەشید» و «بەرهەم ساڵح» لە پێشەوەی کاندیدەکانی ترەوەن. لەم ناوەدا «لەتیف رەشید» بە ژمارەیەکی زۆر لە پێشەوەیەو توانیوویەتی ١٥٧ دەنگ بە دەستبهێنێت، ئینجا بە مەودایەکی زۆرەوە «بەرهەم ساڵح» سەرۆک کۆماری ئێستاش بە پلەی دووھەم دایەو ٩٩ دەنگی هێناوە.

بەو دەرەنجامەی کە ھەتا ئێستا لە پەرلەمانی عێراق پەیوەست بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق مسۆگەر کراوە،  دەبێت ھەردووک کاندیدە پێشڕەوەکە خۆسان بۆ  کێبەرکێ لە خولی دووھەمی هەڵبژاردن دا ئامادە بکەن.

لە ئێستادا «بەرهەم ساڵح» کاندیدی فەرمیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستانە، بەلآم «لەتیف رەشید» سەرباری ئەوەی کە کادیرێکی دیاری یەکێتیشە، بەلآم وەک سەربەخۆیەک خۆی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارەتیی عێراق کاندید کردووەو دوێنێش هەریەک لە «نوری مالکی» سەرۆکی دەوڵەتی یاسای عێراق و «خەمیش خەنجەر» سەرۆکی لایەنی سەروەری و «مەسعود بارزانی» سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق پشتگیریی خۆیانیان بۆ راگەیاند. 

سەرپەیڤ