تشرینی یه‌که‌م 16, 2022 13:13 Asia/Tehran
  • نووری مالیکی: ئێمە لە سەروبەندی پێکهاتنی حکومەتی نوێی عێراق داین

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ، بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە ئێمە لە سەروبەندی پێکھاتنی حکومەتی نوێی عێراقداین، ئەو چوار ئەوبەرایەتییە گرنگەی ڕوونکردەوە کە دەبێ «محەمەد شیاع سودانی» پەیڕەوی بکات.

بەپێی راپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئاژانسی تەسنیم، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق رایگەیاند، تەواوکردنی ئەو هەڵبژاردنانەی لە دەستووردا هاتووە دەربڕی بڕیاری هەموو عێراقییە راستەقینەکانە، وتیشی: لە سەروبەندی پێکهاتنی حکومەتێکی نوێداین کە دەرئەنجامی هەوڵی بەردەوام و بەبڕشتانەی، نوێنەرانی گەلی عێراق.

مالیکی داوای له‌ حکومه‌تی داهاتوو کرد کە لە ئاراستەی دابین کردنی کاره‌با و نیشته‌جێبوون و کار و خزمه‌تگوزاری ھەنگاو ھەڵبگرێت.

سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاساو سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق وتیشی:لە سای بڕینی خزمەتگوزارییەکاندا ھێندێک دۆسیەی قورس لە بەردەم حکومەتی داهاتوودا قوت بووەتەوە.

سەرپەیڤ