سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق جه‌ختی له باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا کرده‌وه
«محه‌ممه‌د شیاع سوودانی» سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق ڕۆژی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی متمانەبەخشینی پەرلەمان بە کابینەکەی وتارێکی ئاراستەکردو تیای دا جه‌ختی له باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غدا کرده‌وه.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، پەرلەمانی عێراق ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠٢٢ به ئاماده‌بوونی ٢٥٣ په‌رله‌مانتار، متمانه‌ی به ده‌ستبه‌کاربوونی بیست و یەک وه‌زاره‌تی «محه‌مه‌د شیاع سوودانی» سەرۆک وەزیرانی تازەی ئەم وڵاتە به‌خشی و دوو پۆستی وه‌زاریش بۆ دانیشتنه‌کانی داهاتووی پەرلەمان دواخرا.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌که‌دا، «محه‌مه‌د شیاع سودانی» به‌رنامه‌ی کاری کابینه‌که‌ی خوێنده‌وه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاکسازی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی، پێشکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری، باشترکردنی دۆخی ئابووری و دابینکردنی هه‌لی کار، ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه زیانوێکهوتووهکان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌کان بۆ ناوچه‌کانی خۆیان کرده‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی وتەکانیدا، سودانی به‌ڵێنی به گه‌لی عێراق دا کە به‌زووترین کات ته‌نگژه و قه‌یرانه‌کان تێبه‌ڕێنن و ده‌سه‌ڵاتی زیاتر به حکومه‌ته ناوخۆییه‌کانی هه‌رێم و پارێزگاکانی عێراق بدرێت، ئینجا جه‌ختی له‌باشترکردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌رێمی کوردستان و به‌غداش کرده‌وه بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌کانی نێوان هه‌ردوولا.
له کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی عێراقدا، هه‌ریه‌که له «فوئاد حوسێن» بۆ پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و «خالید شوانی» بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عێراق وەکو پشکی کورد لە حکومەتی تازە، له دانیشتنی ڕۆژی پێنج شەممەی پەرلەماندا متمانه‌ی زۆرینه‌ی پەرلەمانتارانیان به‌ده‌ست هێنا.
لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممەی پەرلەماندا کابینەکەی «سودانی» بە تەواوی دەنگی متمانەی پێ بەخشراو تەنیا دوو لە وەزارەتخانەکانی بێ وەزیر ماونەتەوە کە ئەویش لە لایەن خودی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقەوە وەزیریان بۆ پێشنیار نەکراوەو ئەو دوو وەزارەتخانەیەش بریتین لە وەزارەتی ژینگە و وه‌زارەتی ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێبوون.
حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی «محەمەد شیاع سودانی» بە زووترین کات چالاکییەکانی خۆی بەم پێکھاتەیە دەست پێ دەکات:
فۆئاد محه‌ممه‌د حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران
محه‌ممه‌د عه‌لی ته‌میم وه‌زیری پلاندانان و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران
حه‌یان عه‌بدولغه‌نی عه‌بدولزه‌هره سه‌واد وه‌زیری نه‌وت و جێگری سه‌رۆک وه‌زیران
ته‌یف سامی محه‌ممه‌د شه‌کرچی وه‌زیری دارایی
سابت محه‌ممه‌د سه‌عید ره‌زا عه‌باسی وه‌زیری به‌رگری
عه‌بدولئه‌میر کامل شه‌ممه‌ری وه‌زیری ناوخۆ
خالید سه‌لام سه‌عید شوانی وه‌زیری داد
زیاد عه‌لی فازڵ وه‌زیری کاره‌با
ساڵح مه‌هدی موتهڵب حه‌سناوی وه‌زیری ته‌ندروستی
عه‌باس جه‌بر عه‌لیاوی وه‌زیری کشتوکاڵ
ئه‌حمه‌د جاسم یابر ئه‌سه‌دی وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی
خالید به‌تاڵ نه‌جم عه‌بدوڵڵا وه‌زیری پیشه‌سازی و کانزا‌کان
نه‌عیم عه‌بد یاسر عه‌بودی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
ئیبراهیم نامس مو‌سا جبوری وه‌زیری په‌روه‌رده
ئه‌سیر داوود سه‌لمان وه‌زیری بازرگانی
ئه‌حمه‌د فه‌کاک ئه‌حمه‌د به‌درانی وه‌زیری رۆشنبیری ،گه‌شتوگوزار و شوێنه‌وار
ئه‌حمه‌د محه‌ممه‌د حسین قاسم وه‌زیری رۆشنبیری و لاوان
ئیڤان فایه‌ق یه‌عقوب جابر وه‌زیری کۆچ و کۆچبه‌رانی عێراق
عه‌ون زیاب عه‌بدوڵڵا وه‌زیری سه‌رچاوه‌کانی ئاو
هه‌یام عه‌بدو کازم یاسری وه‌زیری گه‌یاندن
ره‌زاق محێبس عهجیمی، وه‌زیری گواستنه‌وه