سەرۆکی زانایانی سوننەی عێراق: پێویستە فەرمانەکانی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» بۆ ڕیسواکردنی تیرۆریستان جێبەجێ بکرێن
سەرۆکی زانایانی سوننەی عێراق جەختی لەوە کردەوە؛ پێویستە هەمووان دەستی یەکبگرن و بۆ جێبەجێکردنی فەرمانەکانی «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و لە ئاراستەی ڕیسواکردنی تاوانەکانی تیرۆریستان ھەنگاو ھەڵگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فارس، «خالید ئەلمەلا» سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی سوننەی عێراق، ڕۆژی شەممە، ڕووداوە تیرۆریستییەکەی مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی شاچراغ (ع)ی شیرازی لە «ئایەتوڵڵا خامنەیی» ڕابەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی و نەتەوەی ئێران کرد ،سەرەخۆشیی کرد.
ئەلمەلا جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم تاوانە کە لە کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕوویدا و تاوانەکانی دیکە کە لە عێراق و سوریا و وڵاتانی تر ڕوویان داوە، لەلایەن گرووپە تەکفیرییە تیرۆریستییەکانەوە ئەنجام دراون کە بەتەواوی پەیوەستن بە ئیستیکباری جیهانییەوەو ئەمریکا داکۆکییان لێ دەکات.
ئەم زانا سوننەیەی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە ڕەنگە شوێنی تاوانەکانی تیرۆریستان جیاواز بێت، بەڵام ئەمریکا هاندەر و پشتیوانیانە و هەوڵ دەدات پشێوی لە وڵاتان و ناوچەکەمان دروست بکات بۆ ئەوەی پێشکەوتنەکانی ئێرانیش خاو بکاتەوە بە تایبەت لە ڕووی زانستییەوە، بەردەوام سێرەی بۆ دەگرێ و دەیکاتە ئامانج.
«ئەلمەلا» بە ئاماژەی بەمەی کە، گەورەترین دوژمنمان ئیسرائیلە، وتیشی: دەبێت زانایان و مەرجەعەکان قسە بکەن. مینبەرەکان دەبێت دەنگی خۆیان بەرز کەنەوە. ئەم تاوانانە ڕەت دەکرێنەوە. پێویستە دەستی یەکبگرین بۆ ئەوەی لە ئێران و عێراق و لە هەر شوێنێکی تر دووبارە نەبێتەوە. ئەرکی ئێمەیە ڕاستییەکان ڕوون بکەینەوە.