تشرینی یه‌که‌م 31, 2022 06:13 Asia/Tehran
  • سەرۆک وەزیرانی عێراق: هێڵی سوور بۆ گەندەڵکاران نییە

سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە هێڵی سوور لە دادگاییکردنی گەندەڵکاراندا نییە و کنەودەستەڵاتی سیاسیی لایەن و گرووپە جیاوازەکانیش هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەم بەربەرەکانێیە نابێت.

بەگوێرەی زانیارییەکانی «شەفەق نیوز»، «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، هیچ هێڵێکی سوور لە دادگاییکردنی گەندەڵکاراندا ڕەچاو ناکرێت و کنەو دەستەڵاتی سیاسیی تاک و گروپە سیاسییەکان هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئەو پرسە دانانێت و حکومەتیش سوورە لە سەر پێکهێنانی گروپێکی کارا بۆ پشتگیریکردن لە زوڵاڵ بوونی بابەتەکە.

لەسەر ئەم بنەمایە، نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە کە، سودانی سەردانی نووسینگەی لیژنەی شەفافیەتی کردووە و لەگەڵ «عەلا ئەلساعدی» سەرۆکی ئەم لیژنەیە کۆبووەتەوە و لە دیدارەکەدا، لە ڕەوتی چالاکییەکانی ئەو لیژنەیە لەمەڕ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و دادگاییکردنی تاوانبارانی گەندەڵیی کارگێڕی و دارایی ئاگادار کرایەوە.

سودانی جەختی لەوەش کردەوە کە، حکومەتی عێراق لە ڕێگەی پێشکەشکردنی پرۆژە یاسای دژە گەندەڵی بە یاسادانەران، پاڵپشتیی چالاکیی لیژنەی شەفافیەت دەکات.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕاشیگەیاند، ئامانج لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی زیندانیکردنی گەندەڵکار نییە، بەڵکو ڕێگری کردنە لە ڕوودانی گەندەڵی بە ڕێکاری خۆپارێزی و بڵاوکردنەوەی کولتوری شەفافیەت و دەستپاکی و پاراستنی سامانی گشتی.

سەرپەیڤ