تشرینی دووه‌م 02, 2022 06:46 Asia/Tehran
  • دەوڵەتی تازە بڕیارەکانی سەردەمی «مستەفا کازمی»ی ھەڵوەشاندەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی تازەی عێراق بە سەرۆکایەتیی «محەمەد شیاع سودانی» لە یەکەم ھەنگاوی بەبڕشتانەی دا کۆمەڵێک بڕیاری سەردەمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقی ھەڵوەشاندەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دا بە ھەڵوەشاندنەوەی کۆمەڵێک لە بڕیارەکانی «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی پێقشووی عێراق.

لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی «محەممەد شیاع سودانی» بڕیاردرا هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا و یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان، کە ژمارەیان زیاتر لە 74 هەزار کەس دەبێت دابمەزرێندرێن و ھاوکات ژماره‌یه‌ک بڕیاری کابینه‌که‌ی «مسته‌فا کازمی» سەرۆک وەزیرانی پێشووش  هه‌ڵوه‌شێندرایەوە.

لە 8-10-2021 بە دواوە مستەفا کازمی وەک سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەر کاروباری حکومەتی بەڕێوەبرد و کۆمەڵێک بڕیاری دەرکردن، لەوانە، دامەرزاندنی کۆمەڵێک کەس لە پۆستە باڵاکان و لەسەر ئەم بنچینەیە دامەزراندنیان هەڵدەوشێتەوە لەوانە «رائید جوحی» لە پۆستی سەرۆکی دەزگەی هەواڵگریی عێراق و «موهەننەد رەحیم» وەک راوێژکاری دەزگای ئاسایشتی نیشتمانیی ئەم وڵاتە. 

هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا محەممەد شیاع سوودانی داوای لە وەزیرەکانی کابینەکەشی کرد کە سەردانی پارێزگاکان بکەن و هەماهەنگییان لەگەڵ پارێزگارەکان و پەرلەمان هەبێت و ئەو گرێبەستانەی گومانی گەندەڵییان لێدەکرێت هەڵوەشێننەوە و کەسانی تۆمەتبار و کەمتەرخەم بدەنە دادگا. 

سەرپەیڤ