تشرینی دووه‌م 03, 2022 21:04 Asia/Tehran
  • هۆشداری دانی گرنگی «سودانی» بە باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا: واز لە دەستوەردان لە کاروباری عێراق بێنن

سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە باڵوێزی ئەمریکا لە بەغدا کرد کە کۆتایی بە دەستوەردانی بەردەوام لە پرسە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەم وڵاتە بهێنێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، «عائید ئەلھیلالی» ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکان، ھەواڵی هۆشداری دانی ڕاشکاوانەی «محەمەد شیاع ئەلسودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق بە «ئالینا ڕۆمانۆڤسکی» باڵوێزی ئەمریکا لەم وڵاتە سەبارەت بە ڕاگرتنی دەستوەردانی بەردەوام لە کاروباری سیاسی و کۆمەڵایەتیی عێراقی ڕاگەیاند.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته ، «ئەلهیلالی» وتیشی: سودانی به باڵوێزی ئەمریکای وتووه واز له دەستوەردان له کێشه سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی عێراق بهێنێت و تەنیا به هاریکاریی ئابووری و بازرگانی و هەندێک لێکتێگەییشتنی سەربازی ڕازی بێت.

سەرەڕای ئەنجام گرتنی چەند خولێکی دانوستانی ستراتیژی لە نێوان بەغداو واشێنگتۆن بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادەبوونی سەربازیی ئەمریکا لە عێراق لە بەر تەواو بوونی شەڕی دژی داعش و ھەروەھا پەسەندکرانی پرۆژەیاسای وەدەرنرانی ھەموو ھێزە بیانییەکان لە خاکی عێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا، ئەمریکا ھێشتا وێڕای پێشێل کردنی ئەم پەسەندکراوەیە لە خاکی عێراق دا ماوەتەوە.

سەرپەیڤ