تشرینی دووه‌م 06, 2022 15:06 Asia/Tehran
  • تیاچوونی سێ ئەندامی داعش لە باکوری عێراق

هێزەکانی حەشدی شەعبیی عێراق سێ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعش لەوانە سەرکردەیەکی ئەو تاقمە تیرۆریستەیان لە باکووری موسڵ لەنێو برد.

بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «ئەلمەعلومە» ڕۆژی یەکشەممە، هێزەکانی حەشدی شەعبی سێ ئەندامی تاقمی تیرۆریستی داعش لەوانە سەرکردەیەکی ئەو تاقمە تیرۆریستەیان لە باکووری موسڵ لە نێو برد.

سەرچاوە عێراقییەکان باسی تیاداچوونی«عەلی حسێن عەلی ئیبراهیم ئەلدەلیمی» ناسراوبە «زیاب»،  بەرپرسی بەشی سەربازیی تاقمی تیرۆریستی داعشیان کردووە لە ناوچەی «بادوش» لە باکوری موسڵ، لەم ئۆپەراسیۆنە ئاسایشتییەدا.

«زیاب» لە بەرپرسە سەربازییە دیارانەی داعش لە عێراق دا بوو، کە پێشینەی بەشداریکردنی لە زۆرێک لە ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتەی هەبوو.

بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان، ئۆپەراسیۆنی لیوای ٥٩ی حەشدی شەعبی دوێنێ لە ناوچەی «خواجە خەلیل» لە باکوری موسڵ دەست یپێکردو لەو ماوەیەدا سێ تیرۆریست کوژراون.

سەرپەیڤ