مستەفا کازمی و کابینەکەی خانەنشین کران
سەرۆکوەزیرانی نوێی عێراق بە دەرکردنی فەرمانێک «مستەفا کازمی» و ئەندامانی کابینەکەی خانەنشین کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی یەکشەممەی ماڵپەڕی هەواڵیی سومریە، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق «محەمەد شیاع سودانی» ڕایگەیاندووە، بە سەرنجدانی دەنگی متمانەی پەرلەمانی عێراق بە حکومەتی نوێ و سوێندخواردنی ئەندامەکانی،پشتبەستوو بەو دەسەڵاتانەی کە بەپێی دەستوور بە سەرۆکوەزیران دراوە، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و ١٧ ئەندامی کابینەکەی خانەنشین دەکرێن.
به پێی ئەم ڕاپۆرته ، بەرواری ئەم بەڵگەیه یەکی نۆڤەمبەرەو تیایدا هاتووه کە دەوڵەتی کازمی ھەر له ٢٧ی ئۆکتۆبەری ڕابردووەوه خانەنشین بووه .
نزیکەی دە ڕۆژ لەمەوبەر ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا دەنگی متمانەیان بە حکومەتی «محەمەد شیاع سودانی» دا.
«محەممەد شیاع سودانی» ڕۆژی هەینیی حەوتەی ڕابردوو بە فەرمی بینای سەرۆک وەزیرانی لە «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق وەرگرت.