تشرینی دووه‌م 07, 2022 11:53 Asia/Tehran
  • ئاگرکەوتنەوەکەی بەغدا و بێ سەروشوێن بوونی دە کەس

وەزارەتی نێوخۆی عێراق ڕایگەیاندووە، دوابەدوای ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە لە مۆڵێکی ناوچەی «وەزیریە»ی بەغدا دە کەس بێ سەروشوێن بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەک باسی دەکرێت ئاگری ئەم ناوەندە بازرگانییە کۆنتڕۆڵ کراوە و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی کەسانی بێسەروشوێن دەستی ھەروا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغدا شەوی ڕابردوو ڕایگەیاند:ئاگرکەوتنەوەکە لەنێو باڵەخانەیەکی سێ نهۆمی لە ناوچەی پیشەسازیی بەغدا ڕووی دا،  تیمەکانیان دوای چەند کاژێرێک توانییان ئاگرەکەی کۆگاکانی وەزیرییە لە رۆژهەڵاتی بەغدا کۆنتڕۆڵ بکەن، لەئێستاشدا هەڵمەتێک بۆ گەڕان بەدوای بێسەروشوێن بوواندا دەستی پێ کردووە.

میدیاکانی عێراق ڕایانگەیاندووە، دوابەدوای ئەو ئاگرکەوتنەوەیە ٢٠ کەس لە ئەندامانی ئاگرکوژێنەوەو فریاکەوتن بریندار بوونە.

مانگی ڕابردووش بەهۆی داڕووخانی باڵەخانەیەکی پزیشکی لە ناحیەی «ئەلکەڕادە»ی بەغدا ٣ کەس کوژران  و ١٣ کەسیش لە ژێرداروپەردوو ڕزگارکران.

سەرپەیڤ