هاوڵاتییەکی ئەمریکی لە بەغدا کوژرا
بڕێک لە میدیاکانی عێراق وایان بڵاو کردەوە کە ئەمریکییەک لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق کوژراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، پێگەی هەواڵی ئەلمەعلومە و کەناڵی سابرین نیوز ڕایانگەیاندووە کە هێرشێکی چەکداری لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە بۆ سەر ئۆتۆمبێلی ئەمریکییەک لە ناوچەی «ئەلکەڕادە» لە بەغدا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.
لە لایەکی دیکەوە سایتی هەواڵدەریی بەغدا ئەلیوم بە گێڕانەوە لە هێزە چەکدارەکانی کەنەدا وای بڵاو کردووەتەوە کە، یەکێک لە ئەفسەرەکانی ئەم وڵاتە لە بەغدا لە بارودۆخێکی ناڕووندا گیانی لەدەست داوە.
ھەر لەم پەیوەندییەدا«محه‌مه‌د شیاع سودانی» سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق بڕیاری پێکهێنانی لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی داوەو «عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری» وه‌زیری ناوخۆی راسپاردووه، به‌په‌له لیژنه‌یه‌کی لێکۆڵینه‌وه له ده‌زگا تایبه‌تمه‌نده‌کانی وه‌زاره‌ت و هێزه ئه‌منیه‌کان پێکبهێندرێت بۆ لێکۆڵینه‌وه له هۆکار و چۆنیه‌تی کوشتنی ئەو هاوڵاتییه ئه‌مریکییە.
وەک باسی دەکرێت ئه‌و هاوڵاتیه مامۆستای زمانی ئینگلیزی بووه و ساڵانێک له عێراق کاری کردووه.