دیداری باڵوێزی سوریا لە عێراق لەگەڵ «محەمەد شیاع سودانی»
تشرینی دووهم 15, 2022 14:25 Asia/Tehran
باڵوێزی سوریا لە عێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و پەیوەندی و هاوکاریی دوو قۆڵییان تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی ئەلسومەریە، «سەتام جەدعان ئەلدەندەح» باڵوێزی سوریا لە بەغدا، وێڕای گەیاندنی سڵاوی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سوریا بە «محەممەد شیاع سودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق، جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کردەوە.
«ئەلدەندەح» پەیامی پیرۆزبایی «حسێن عەرنۆس» سەرۆک وەزیرانی سوریای بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران و دەستپێکردنی حکومەتی نوێی عێراق بە سودانی گەیاند.
لەم دیدارەدا لە بارەی ھەر دۆسیەو بابەتێک کە هاوکاریی نێوان عێراق و سوریا بە قازانجی گەلانی دوو وڵات زیاتر بکات باس و وتووێژ کرا.