تشرینی دووه‌م 17, 2022 04:23 Asia/Tehran
  • سەرکردەیەکی داعش لە نەینەوا کەوتە داوەوە

یەکەی ڕاگەیاندنی ئاسایشتی عێراق دەستگیرکرانی بەرپرسی دابینکاریی پێداویستییەکانی داعشی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی «واع»، هێزەکانی هەواڵگریی عێراق لە ئۆپراسیۆنێکی بەلەزدا یەکێک لە ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە نەینەوا دەستبەسەر کرد.

ئەم تیرۆریستە بەر لە ڕزگارکرانی نەینەوا لە دەستی داعش بەرپرسی باشووری ئەم ناوچەیەو ھەروەھا دابینکاری پێداویستییەکان و گواستنەوەی شانە نوستووەکان بۆ باشووری نەینەوا بووە.

ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەم تیرۆریستە لە سەر بنەمای ڕاپۆرتە ڕێک و پێکە ھەواڵگرییەکان و لە ڕێگەی هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ھەواڵگری و ئاسایشتی نەینەوا ئەنجامی گرتووە.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و بەدواداچوون بۆ بەرماوەکانی داعش لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لە سەرهەڵنەدانەوەی داعش و تیرۆریستە هەڵهاتووەکانی.

تیرۆریستانی داعش ھێشتاش لە ناوچەگەلێکی عێراق لەوانە بەغدا، سەلاحەدین، دیالە، کەرکوک، نەینەوا و ئەنبار چالاکن و ھێرشەکانیان بەردەوام دەکەن .

سەرپەیڤ