تشرینی دووه‌م 20, 2022 16:57 Asia/Tehran
  • فۆئاد حسێن: ئێران و عەرەبستان ھۆگری بەردەوام کردنی دانوستانەکانن

وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران و سعوودیه ئاماده ن درێژه به دانوستانەکان بدەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی زایۆنیستی «ئای ٢٤» فۆئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕۆژی یەکشەممە سەبارەت بە پێشهاتەکانی پێوەندیدار بە نێوەندگیریی بەغدا لە نێوان ئێران و عەرەبستان وتی: هەوڵەکانی عێراق بۆ ڕێبەرایەتی کردنی وتووێژی نێوان ئێران و عەرەبستان بەردەوامە و دوو وڵاتیش ئامادەن درێژە بە وتووێژەکانیان بدەن.

فۆئاد حسێن سەبارەت بە دۆخی عێراق وتی، هەندێک وڵاتی دراوسێ کاریگەرییان لە عێراق هەیە؛ بەتایبەت کە ساڵانێکی زۆرە، زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، لەوانە ئەمریکا،هەزاران سەربازیان لە عێراقدا هەبووە.

پێشتر«محەممەد شیاع ئەلسودانی» سەرۆکوەزیرانی عێراق هیواداریی دەربڕی بوو کە لە ماوەی سەرۆکایەتی کردنی بە سەر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا میوانداری کردنی لە دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان لە بەغدا بەردەوام بێت.

ئەلسودانی ڕوونیشی کردەوە کە حکومەتەکەی ھێندێک نیشانەی بە دەست گەییشتووە  لەمەڕ گرنگیدان بە بەردەوام کرانی ڕۆڵی بەغدا لە کارئاسانی کردنی دیالۆگی نێوان ڕیاز و تاران.

پێشتر «عەبدولەتیف ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاندبوو، عێراق بەردەوامە لە نێوەندگیری کردنی نێوان سعودیە و ئێران و کۆبوونەوەکان بەردەوامن، بەڵام ئەنجامەکانی لە ئەستۆی خۆیانە.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا ئێران و سعودیە ھێندێک پەیامیان بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکانیان لە ڕووی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانەوە ئاراستە کردووە.

سەرپەیڤ