تشرینی دووه‌م 22, 2022 23:39 Asia/Tehran
  • هەلیکۆپتەرێکی عێراقی لە سامەڕا کەوتە خوارەوە

سەرچاوەیەکی عێراقی هەواڵی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی هێزی ئاسمانی لە سامەڕا بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێشەممەی هەواڵدەریی (واع)ی عێراقی ، وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕۆژی سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە لە نزیک بنکەی جەلسیە لە سامەڕا (باکوری بەغدا) بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە کەوتووەتە خوارەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەم فڕۆکەیە 2 سەرنشینی هەبووە کە ئەفسەری هێزی ئاسمانی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

تا ئێستا هیچ وردەکارییەکی دیکە سەبارەت بەو ڕاپۆرتە بڵاونەکراوەتەوە.

سەرپەیڤ