تشرینی دووه‌م 23, 2022 07:57 Asia/Tehran
  • نوری مالیکی: دەستووری عێراق بوونی هەر گروپێکی چەکداری ئۆپۆزسیۆن لە خاکی وڵاتەکەیدا ڕەت دەکاتەوە

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق ڕایگەیاند: دەستووری عێراق بوونی هەر گروپێکی چەکداری ئۆپۆزسیۆن لە خاکەکەیدا ڕەت دەکاتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، کەناڵی تەلەگرامیی نوسینگەی «نوری مالیکی» لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: شەوی چوارشەممە نوری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق لەگەڵ «نیچیرڤان بارزانی» سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووەوەو لە کۆبوونەوەکەش دا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق، هەڕەشە سنوورییەکان و چۆنیەتیی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی عێراقیان تاوتوێ کرد.

«مالیکی» ئاماژەی بە دۆخی مەترسیداری ئەمنیی شارە سەرسنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان کردوجەختی لەوە کردەوەکە:نامانەوێت ببینە هۆی نیگەرانیی وڵاتانی دراوسێ،دیارە دەستوورو یاسای بنەڕەتیی عێراقیش بوونی هەرگروپێکی چەکداری ئۆپۆزسیۆن لە خاکەکەی دا ڕەت دەکاتەوە.

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستانیش، ھەردووک لا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە گفتوگۆیەکی بنیاتنەر هەبێت و یاساکان لە پەرلەمان پەسەند بکرێن. بەتایبەتی لە بواری نەوت و گازدا، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای دەستوور، چارەسەرێک لەم بوارەدا دروست ببێت و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی لە نێوان هەموو چین و توێژەکانی نەتەوەی عێراقدا ڕەچاو بکرێت.

«نێچیرھان بارزانی»ش لە دیدارەکەدا هەوڵ و ھەڵوێستەکانی داکۆکیکارانەی «مالیکی»و وتووێژەکانی بۆ پێکھاتنی حکومەتی نوێ و تێکۆشانی بۆ ھێزمەندکردنی ئاسایشا و سه قامی عێراقی بەرز نرخاند.

سەرپەیڤ