تشرینی دووه‌م 28, 2022 06:42 Asia/Tehran
  • هادی عامری: شەڕی دژی تیرۆر کۆتایی پێ نەهاتووە

سەرۆکی هاوپەیمانیی «فەتح» لە عێراق ڕایگەیاند، شەڕی تیرۆر کۆتایی نەهاتووە و دەبێت ڕێبازی جیهاد و خۆبەختکردن بەردەوام بێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران،«هادی عامری»، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق، ڕۆژی یەکشەممە جەختی لەوە کردەوە کە شەڕی دژی تیرۆر و کوفر کۆتایی نەهاتووە.

وتیشی: شەڕەکە بەردەوامە و با کەس بیر لەوە نەکاتەوە کە گەیشتووینەتە کۆتایی کارەکە. پێویستە درێژە بە ڕێگای شەهیدان بدەین و هەروەها لە ئاراستەی ئەو ڕێبازی جیهاد و قوربانیدانەی کە شەهیدان دەستیان پێکردووە، هەنگاو بنێن.

عامری وتیشی: ڕێگای شەهیدانی بەڕێز «ئەبومەهدی موهەندیس» جێگری ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراقی و «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هێشتا کراوەیەو هەر لەبەر ئەم هۆکارەش، ئێمە بەرپرسیارێتییەکی ئەخلاقی و ئایینی گەورەمان لەسەر شانە بۆ درێژەدان بەم ڕێگایە.

سەردار«قاسم سولەیمانی» فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، کە ڕۆژی ٣ی ژانویەی ٢٠٢٠ لەسەر بانگهێشتی فەرمیی دەسەڵاتدارانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەیان کرد، لەگەڵ «ئەبومەهدی موهەندیس»، جێگری ڕێکخراوەی حەشدی شەعبیی عێراق  و ٨ کەسی دیکە لە هێرشی ئاسمانیی ھێزەکانی تیرۆریست و دەستدرێژکاری ئەمریکی لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا لە عێراق شەهید کران.

 

سەرپەیڤ