تشرینی دووه‌م 28, 2022 07:13 Asia/Tehran
  • نوجەبای عێراق جەختی لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و بەغدا کردەوە

سکرتێری گشتیی بزوتنەوەی «نوجەبا»ی عێراق جەختی لە هەوڵەکانی بەغدا بۆ دروستکردنی باشترین پەیوەندی لەگەڵ مۆسکۆ کردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، «ئەکرەم ئەلکەعبی» ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجبای عێراق ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ «میخائیل بۆگدانۆڤ» بریکاری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا و نوێنەری تایبەتیی سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری هەرێمی ڕۆژئاوای ئاسیا لە ڕووسیا دیدارو وتووێژی کرد.

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی نوجەبای عێراق ڕایگەیاند، ئامادەین کاربکەین بۆ باشترین پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و عێراق.

پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و عێراق لەم ساڵانەی دواییدا پەرەی سەندووە، بەتایبەتی لە بواری پرسی بەرگریدا.

بەرلەمە «عەبدۆڕەحمان حسەینی» باڵوێزی عێراق لە مۆسکۆ داوای ھاوکاریی نێوان ڕووسیاو عێراقی کردبوو لە بواری نەوت، پیشەسازی،بازرگانی و ڕێنمایی تەندروستی.

سەرپەیڤ