ڕاوێژکارێکی «مستەفا کازمی» بە تۆمەتی دزی قۆڵبەست کرا
«هەیسەم جبوری» پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و راوێژکاری «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق بە تۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی پارە دزراوەکانی ئەم وڵاتە قۆڵبەست کرا.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، دەستەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند: «هەیسەم جبوری» پەرلەمانتاری پێشووی عێراق و راوێژکاری دارایی«مستەفا کازمی» بە تۆمەتی تێوەگلانی لە دۆسیەی دزیی سەدە دەستگیرکراوە.
ئاماژە بەوەش کراوە کە، ناوبراو پارەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و گومان لەوەدا نییە کەبە شێوەی نامەشروع دەستی کەوتووە.
ئەوەش ئاشکرا بووە کە، فەرمانی دەستگیرکردنەکە لە پاش لێکۆڵینەوەکانی دەستەی دەستپاکی دێت لە پارە و سامانی جبوری کە بڕی 16 ملیار و 157 ملیۆن و 291 هەزار دیناری زیاتربووە لە داهات و مووچە راستەقینەکەی.
قۆڵبەستکرانی «هەیسەم جبوری» لە کاتێکدایە کە، لە ماوەی رابردوودا چەند کەسێک بە تۆمەتی دزینی 28 ملیار دیناری عێراق و بردنە دەرەوەی دەستگیرکران، لە چەند رۆژی رابردووشدا «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بەشێک لە پارەکەی لە وڵاتی ئوردنەوە گەڕاندەوە بۆ عێراق.