کانونی یه‌که‌م 03, 2022 08:47 Asia/Tehran
  • سودانی دوو وەزیری کوردی بۆ وەرگرتنی دەنگی وتمانە بە پەرلەمانی عێراق ناساند

«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی ڕابردوو دوو وەزیری کوردی لە نێو پارتی و یەکێتی دا بۆ پۆستەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو وەزارەتی ژینگە دیاری کردو بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانە بە پەرلەمانی ناساندن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە بڕیار وایە پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە و لە میانەی کۆبوونەوەکەشی دا دەنگ بۆ وەزیرە پێشنیار کراوەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق وەربگرێت.

«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق «نزار محەمەد ئامێدی» لە پشکی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان بۆ پۆستی وەزیری ژینگە و ھەروەھا «بەنگین رێکانی» لە پشکی پارتی دیموکرات بۆ بۆ پۆستی وەزیری ئاوەدانکردنەوە کاندید کردو بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانە بە پەرلەمانی ناساندن.

بەم پێیە ئێستاکە ھەر یەک لە پارتی دیموکرات و و یەکێتیی نیشتیمانی لە کابینەی دەوڵەتی تازەدا دوو وەزیریان ھەیە کە داگری  «فۆئاد حسەین» جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەو «بەنگین رێکانی» وەزیری ئاوەدانکردنەوە لە پشکی پارتی و «خالید شوانی» وەزیری دادی عێراق و «نزار ئامێدی» وەزیری ژینگەی عێراق سەرە یەکێتیی نیشتیمانییە.

وەک باسیشی دەکرێت لە چوارچێوەی رێککەوتنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دا، پۆستی راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئێزدییەکانیش دەدرێت بە پارتی دیموکراتی کوردستان، هەرچەندە تائێستا بە فەرمی کاندیدی ئەو پۆستە یەکلایی نەکراوەتەوە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت پارتی «ڤیان دەخیل» بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات.

سەرپەیڤ