کانونی یه‌که‌م 04, 2022 14:00 Asia/Tehran
  • هێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر بنکەی سەربازیی تورکیا لە عێراق

بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکوری عێراق بە چوار ڕۆکێت هێرشی کرایە سەر.

کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە وای بڵاو کردەوە کە، زرمەی چەند تەقینەوەیەک لە موسڵی باکوری عێراق بیستراوە و ڕاشیگەیاند کە، ئەو تەقینەوانە لە بنکەی «زلیکان» کە دەکەوێتە ناوچەی "باشیک" ڕوویانداوە. ئەم بنکەیە مۆڵگەی ھێزەکانی سوپای تورکیایە.

هەندێک سەرچاوەی دیکە باسی ئەوەیان کردووە کە دوکەڵێکی چڕ لەم بنکەیەوە بەرز بووەتەوە. دوای چەند چرکەیەک سابرین نیوز باسی ئەوەی کرد کە موشەکەکانی گراد بەر بنکەی تورکیا کەوتوون.

ماوەیەکی زۆرە تورکیا بە بانگەشەی ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە سەروەریی باکووری عێراق پێشێل دەکات. پەکەکە کە لە ماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ حکوومەتی ئەنقەرە لە ململانێی سەربازیدا بووە، لە لایەن تورکیا و ئەمریکا و یەکێتیی ئەورووپاوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی ناسێنراوە.

بنکە سەربازییەکانی سوپای تورکیا لە باکوری عێراق لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوو بەردەوام ئامانجی هێرشی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی گروپە نەناسراوەکان بووە.

سەرپەیڤ