کانونی یه‌که‌م 05, 2022 15:07 Asia/Tehran
  • سیاسەتمەدارێکی عێراقی حەوت ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە

دادگای تاوانه‌کانی که‌رخی عێراق، سزای حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ «میسال ئالوسی» سیاسه‌تمه‌داری عێراق بڕییەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، دادگای تاوانه‌کانی که‌رخ له‌ به‌غدای پایته‌ختی عێراق به‌تۆمه‌تی «سوکایه‌تیکردن به‌ دادگای باڵای فیدڕاڵی که‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریه‌ له‌ وڵاتدا» سزای حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ «میسال ئالوسی» سیاسه‌تمه‌داری عێراقی بڕییەوە.

«میسال ئالوسی» له‌ تویتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی:ڕۆژی یەکشەممە  سێیه‌م پرۆسه‌ی دادگاییکردنم به‌ڕێوه‌چوو، دادگای تاوانه‌کانی که‌رخ له‌ به‌غدای پایته‌خت بڕیاری خۆی له‌ دۆسیه‌یه‌کدا ده‌رکردو به‌ سوکایه‌تیکردن به‌ باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری تۆمەتباری کردووم و سزای حه‌وت ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پاندووم، شه‌رم ده‌که‌م هیچ شتێک له‌باره‌ی سزاکه‌مەوە بڵێم.

«میسال ئالوسی» جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، داوای لێبوردن ده‌که‌م به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستیمه‌وه‌ نه‌متوانیوه‌ له‌به‌رده‌م دادگا ئاماده‌بم و له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتم به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری. 

له‌مانگی (ته‌موز/7)ی ئه‌مساڵه‌وه‌ و له‌چوارچێوه‌ی ده‌رکردنی فه‌رمانی ده‌ستگیرکردن به‌تۆمه‌تی سوکایه‌تیکردن به‌ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م موڵک و ماڵه‌کانی «میسال ئالوسی»ی ده‌رکردوه‌.

سەرپەیڤ