سودانی:لێپرسینەوە لەو بەرپرسە گەورانە دەکەن کە بە پرسی گەندەڵییەوە تێوەگلاون
«محەمەد شیاع سودانی» سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە: لێپرسینەوە لەو بەرپرسە گەورانە دەکەن کە بە پرسی گەندەڵییەوە تێوەگلاون.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، نووسینگەی «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیای دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە، سودانی لە چوارچێوەی دیدارێکیدا لەگەڵ یەکێک لە گەورە بەرپرسانی وەزارەتی ناوخۆدا ئاشکرای کردووە، هەڵوێستی تایبەتمان هەیە و هەنگاوی تایبەت لەبەرامبەر ئەو بەرپرسە گەورانەدا دەگرینەبەر کە بەپرسی گەندەڵییەوە تێوەگلاون.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە،بەگوێرەی ئاستی بەرپرسیارێتییان و خراپ بەکارهێنانی ئەو بەرپرسیارێتییە لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دا دەکرێت، بەدواداچوون بۆ پرسی گەندەڵە بچووکەکان سەرقاڵیان ناکات و نابێتە رێگر لەبەردەمیاندا بۆ ئەوەی گەورە بەرپرسان پشتگوێ بخرێن و لێپێچینەوەیان لەگەڵ نەکرێت.
هەروەها باسی ئەوەش کراوە کە، پێویستە بارگرانی بۆ گروپە پەراوێزخراو و هەژارو ماندووەکان لە مامەڵەکاندا دروست نەکرێت و بێ دواکەوتن وەڵام بدرێنەوە و ئاسانکاری بۆ داواکارییەکانیان و دابینکردنیان بکرێت.