کانونی یه‌که‌م 08, 2022 09:20 Asia/Tehran
  • شەڕ و پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران لە «زیقاڕ»ی عێراق دەیان کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

خۆپیشاندانەکانی پارێزگای «زیقاڕ»ی عێراق لەمەڕ ڕەتکردنەوەی بڕیارێکی دادوەری دژی یەکێک لە سزادراوەکان بووە هۆی پێکدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران و لە ئەنجامدا 2 کەس کوژران و 25 کەسیش برینداربوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، ئەم ناڕەزایەتیانە بۆ ئازادکردنی «حەیدەر ئەلزەیدی» سەریان ھەڵداوە. واتە ئەو چالاکوانەی کە وەک باسی دەکرێت بە تۆمەتی سوکایەتیکردن بە دامەزراوە و ڕێکخراوە عێراقییەکان سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.

خۆپیشاندەران ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە چوارڕێیانی «ئەلبەهو»ی شاری «ناسریە» لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان تێکهەڵچوون و هێزە ئەمنییەکان بە گازی فرمێسکڕێژ بڵاوەیان پێکردن. لەو ململانێیەدا دووکەس کوژران و ٢٥ کەسیش بریندار بوون کە چەند ئەندامێکی هێزەئەمنییەکانیشیان تێدایە.

وێنە بڵاوکراوەکان وا دەردەخەن کە ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان بە ھۆی خۆپیشاندەرانەوە لە بەردەم بینای کۆنی پارێزگای «زیقاڕ» ئاگری تێبەردراوە.

هەروەها خۆپیشاندەران داوای دوورخستنەوەی «محەمەد هادی ئەلغازی» پارێزگاری «زیقاڕیان» کرد.

ئەمە یەکەم ناڕەزایەتی توندوتیژانەیە کە لە پارێزگای «زیقاڕ» دوای دەستەڵات گرتنی «محەمەد شیاع سودانی» ڕوو دەدات. سەرۆکێکی ئەنجومەنی وەزیران کە لە ئێستادا گیرۆدەی دۆسیەی گەندەڵی و سەندنەوەی موڵک و ماڵی تاڵانکراوی عێراق لە تاوانبارانی ئابوورییە.

سەرپەیڤ