کانونی یه‌که‌م 10, 2022 16:14 Asia/Tehran
  • حەکیم: سەرکەوتن بەسەر داعشدا بە هەوڵی حەشدی شەعبی و هێزەکانی دیکە مسۆگەر کرا

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە سەرکەوتن بەسەر داعش لە ئەنجامی هەوڵی قارەمانانەی حەشدی شەعبی و لەشکریانی دیکەی عێراق مسۆگەر کراوەو داستانی ڕزگار کردنی خاکی عێراق لە ژێر ڕکێفی تیرۆریستان بە ئامادە بوونی هێزە پاڵەوانەکان بەدەست هات .

بەگوێرەی کەناڵی ڕاگەیاندنی نووسینگەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق،«سەیید عەممار حەکیم» ڕۆژی شەممە، بەبۆنەی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر تاقمی تیرۆریستی داعش، ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ڕۆژێکی بەرچاوە لە مێژووی نەتەوەی عێراقدا کە بووەھۆی سەربەرزی گەل و داستانێکی نیشتمانیی گەورەی دروستکرد کە شکستی بە تاقمی تیرۆریستی داعش ھێناو ناوچە داگیرکراوەکانی وەک موسڵی لە ژێر ڕکێفی تاقمێک ڕزگار کرد کە تاوانی بێوێنەی ئەنجامدا و کوشت و بڕێکی بێ پێشینەو سوکایەتی کردن بە نامووس و شکاندنی حورمەت و ڕێزی پیرۆزایەتییەکان و تاڵان و بڕۆی بەدی ھێناوە.

حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد، داستانی ڕزگارکردنی خاکی عێراق، کە دوای فەتوای بەرگریی کیفائیی مەرجەعی باڵای شیعەکان لە نەجەفی پیرۆز دەستیپێکرد، بە ئامادەبوونی قارەمانانەی ڕۆڵەکانی عێراق لە سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی ، پێشمەرگە و هێزە قارەمانەکانی تر بەدی ھات و قارەمانێتیەکەیان واوەتر لە ڕەھەندی ئەمنی و سەربازی ، بە ڕەھەندی مرۆڤیش گەییشت ، کە بریتی بوو لە مامەڵەکردن لەگەڵ خەڵکی ئاوارە و پاراستنی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی کە لە چەند مانگێکدا قورسترین شەڕیان بەخۆوە بینیبوو.

ڕبەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق جەختی لەوەش کردەوە کە پاراستنی ئەم سەرکەوتنە لە وەدی ھاتنەکەی کەمتر نییە، خۆشیی ئەم سەرکەوتنە کاتێک تۆکمەتر دەبێت کە ئەو ئاوارانەی کە ماونەتەوە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان، بەرماوەی تیرۆریستان و شانە نووستووەکانیان لە نێو بچن و لە دەستکەوتە ئەمنییەکانی وڵات پارێزگاری بکرێت و ئەوەی وا ئاڵۆشیی تێکدانی ئاسایش و سەقامی ئەم  وڵاتەی تێ کەوت بێت،دەرفەتی نەدرێتێ.

سەرپەیڤ