کانونی یه‌که‌م 11, 2022 13:54 Asia/Tehran
  • گیان لەدەستدانی ٦ تیرۆریست لە سەلاح الدینی عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان ڕایانگەیاند؛ لە پارێزگای "سەلاحەدین" ٦ تیرۆریست کوژران کە دوو کەسیان خۆکوژ بوون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فەرمیی عێراق ، ناوەندی ڕاگەیاندنی هەواڵی ئاسایشتیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی کرد: لە پارێزگای سەلاحەدین ٦ تیرۆریست کە دوو کەسیان خۆکوژن بوون، کوژراون.

لەم ڕاگەیەندراوەدا هاتووە: هاوکات لەگەڵ ساڵیادی سەرکەوتنە مەزنەکەی سەر داعش، هێزەکانی تیپی ٩١ی سوپا، لە چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنی سەلاحەدین و دانیشتوانی ناوچەکە، توانییان ٦ تیرۆریست دوای گەمارۆدان لە ناوچەی «تەلول ئەلباج» لەم پارێزگایە دا لەنێو بەرن.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لە ئۆپراسیۆنی هێزە عێراقییەکان دەست بەسەر چەک و کەرەستەی تیرۆریستانیشدا گیراوە.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە لە ساڵی ٢٠١٧ دوای سێ ساڵ شەڕ، عێراق سەرکەوتنی بەسەر تاقمی تیرۆریستیی داعش دا ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ