دەرکردنی ئەمریکییەکان لە نەریتی یادکردنەوەی فەرماندەکانی سەرکەوتن لە عێراق
هاوڵاتیانی عێراق ڕێگرییان کرد لە بەشداریی کارگێڕانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بۆنەیەکی ڕۆشنبیری بۆ یادو ڕێزنان لە پلەوپایەی سەردار «سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس».
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی کەناڵی ئەلعەھد، هاووڵاتیانی عێراقی کۆمەڵێک کارمەندی باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدایان کە بەنیازبوون بەشداریی بۆنەیەکی ڕۆشنبیریی تایبەت بە یادکردنەوەو ڕێزنان لە پلەوپایەی سەرداری شەهید «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس» بکەن، وەدەرنا.
بەگوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، دوای ئەوەی بەشداربووان بەرامبەر بە ئامادەبوونی کارگێڕانی باڵوێزخانەی ئەمریکا بە توندی ناڕەزایەتییان دەربڕی و هاواریان کرد "ئەمریکا گەورەترین شەیتانە"، نوێنەرانی ئەمریکا سەرشۆڕانەو بەناچاری کۆڕەکەیان بە جێ ھێڵا.
دوای دوو ڕۆژ لە شەهیدبوونی سەردار «سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس»، پەرلەمانی عێراق پڕۆژەیاسای دەرکردنی سەربازانی ئەمریکی لەو وڵاتەی پەسەند کرد و داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کرد کۆتایی بە بوونی هەموو هێزە بیانییەکان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق بهێنێت.