کانونی یه‌که‌م 19, 2022 11:54 Asia/Tehran
  • داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە تەقینەوەکەی شاری کەرکوکی عێراق ڕاگەیاند

تاقمی تیرۆریستی داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەی بۆمباکەی لە نزیک شاری کەرکوک لە ئەستۆ گرت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلنەشرە، تاقمی تیرۆریستی داعش، ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا، بەرپرسیارێتی ئەو تەقینەوەیەی بە ئەستۆ گرت کە لە سەر ڕێگای کاروانێکی پۆلیسی غێراق تەقییەوە  کوژرانی نۆ کەسیانی لێ کەوتەوە.

داعش ھەروەھا لەم بەیاننامەیەدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی ئەم گرووپە هێرشیان کردووەتە سەر دەوریەیەکی پۆلیسی فیدراڵی و بۆمبێکیان بە ڕوودا تەقاندووەتەوەو پاشان بە چەکی قورس و نارنجۆکی دەستی پەلاماریان داون.

ئەم هێرشە بە یەکێک لە خوێناویترین هێرشەکانی چەند مانگی ڕابردوو دادەنرێت، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە داعش هێشتا توانای زیانگەیاندن و ئەنجامدانی هێرشی هەیە.

هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و ڕاوەدوونانی بەرماوەکانی ئەم تاقمە تیرۆریستییە لە سەرتاسەری وڵاتدا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە جارێکی تر سەر ھەڵنادەنەوە.

سەرپەیڤ