دەستپێ بوونی بەرنامەکانی حەوتەی شەهیدبوون و سەروەریی لە عێراق دا
چالاکییەکانی حەوتەی شەهیدبوون و سەروەری کە لەلایەن ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراقەوە ڕێکدەخرێت، بە گرنگیدان بە کەسایەتی فەرماندەکانی سەرکەوتن لە بەغدا دەستیپێکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ئەلمەیادین؛ چالاکییەکانی حەوتەی شەهیدبوون و سەروەری کە لەلایەن ڕێکخراوی حەشدی شەعبی عێراقەوە ڕێکدەخرێت، لە بەغدا دەستی پێ کرا. ئەم چالاکییانە تەکنیکی و کولتوورین و تیشک دەخەنە سەر بەدواداچوون بۆ کەسایەتیی فەرماندەکانی سەرکەوتن و پرسەکانی ئوممەت.
لەم پێشانگایەی بیرئانینی شەڕ، پێکدادان و سەرکەوتن و شەهیدبوون لە چوارچێوەیەکدا نمایش دەکرێت و وشە و وێنە و پەیکەری هونەری و کۆمەڵە یادگاری تاکەکەسی دیمەنێکی تەواو لە بەرنامەکانی حەوتەی شەهیدبوون و سەروەری لە بەغدا پێشکەش بە سەردانکەران دەکەن.
"موهەند حسێن"، جێگری بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، سەبارەت بەم بابەتە وتی: لەم ڕۆژانەدا ڕێز لە ڕۆژانی شەهیدبوون و سەروەری دەگرین، کە ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکان «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەهدی موهەندیس» و ھاوسەنگەرەکانیانە. بە ئەنجامدانی مەراسیمی ئەم حەوتەیە هەڵگری ئەو پەیامەین کە ڕۆڵەکانی ئەم نەوەیە و ئەو قوتابخانەیەی کە فەرماندە شەهیدەکان دایانمەزراندووە بەردەوامن لە قوربانیدان و لەخۆبردوویی و ڕووبەڕووبوونەوەی شەڕخوازی لە هەموو بوارەکاندا.