کانونی یه‌که‌م 20, 2022 12:13 Asia/Tehran
  • فوئاد حسێن: نابێت لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر ئێران

وەزیری دەرەوەی عێراق بە ئاماژەدان بە کردەوەی گرووپە جوداخوازەکانی دژبەری ئێران لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە نابێ ئێران بەر ئەو هێرشانە بکەوێت کە لە خاکی عێراقەوە سەرچاوەی دەگرن.

بەپێی ڕاپۆرتی  ڕۆژی دووشەممەی کەناڵی ڕووداو، «فۆئاد حسێن»، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە پێوەندی لەگەڵ هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر پێگەی گروپە  جوداخوازەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق یان گفتوگۆ لەگەڵ ئێران بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە، دانوستانی بەردەوام لەگەڵ ئێران لە ئارادایەو لەم ڕووەوەوە لیژنەیەکی گەورە بۆ ئەم کارە پێکهێنراوە.

«فۆئاد حسێن» وتووشیەتی: پێش سەردانەکەی «محەمەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق، سەردانی ئێرانم کرد،دواتر لەگەڵیدا چوومە ئێران، دوای ئەوەش دیدارێکم لەگەڵ شاندێکی ئەمنی و سیاسیی ئێران هەبوو.«ئەمیرعەبدوڵڵاهیان» وەزیری دەرەوەی ئێرانیش بەشداری لوتکەی بەغدا_٢  لە ئوردن دەکات و منیش لەوێ چاوم پێی دەکەوێت و هەوڵ دەدەین بگەینە ڕێککەوتن بۆ کۆتایی هێنان بە هێرشەکانی ئێران.

وەزیرى دەرەوەى عێراق ڕاشیگەیاند: عێراق پابەندە بە دەستور و نابێت ئێران بەر ئەو هێرشانە بکەوێت کە لە خاکی عێراقەوە سەرچاوە دەگرن. داواکارییەکانی ئێران بە فەرمی ڕاگەیەندراوە. ئێرانییەکان دەڵێن، ڕێگە نادەن لایەنە سیاسییەکان (جوداخوازان) لە کوردستانی عێراق چەکدار بن و بیانەوێت هێرش بکەنە سەر ئێران و بە بەزاندنی سنوورەکان بچنە ناو وڵاتەکەیانەوە.

وەزیرى دەرەوەى عێراق وتیشی: بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی ئەمنی و دانوستان پێکهێنراوە کە هەرێمی کوردستان تێیدا بەشدارە. ئێران بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە لایەنە کوردییەکانی دژبەری ئێران کە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئامادەن، دەبێ ھیچ جۆرە چەکێکیان پێ نەبێت.

جێگای ئاماژەیە هێرشی دژی تیرۆریستانی جوداخواز لە دۆخێکدا دەکرێن کە ئێران چەندین جار هۆشداریی داوە کە ئەگەر حکومەتی عێراق هەنگاوێک بەرامبەر ئەو گرووپانە ھەڵنەگرێت، ئەوا درێژە بە هێرشەکانی دژی ئەو گرووپانە لە ناوچەی کوردستان دەدات.

سەرپەیڤ