کانونی یه‌که‌م 21, 2022 10:26 Asia/Tehran
  • 200 خاڵی پشکنین لەسەر سنوورەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و تورکیا دادەمەزرێت

سەرچاوەکانی عێراق باسی بڕیاری هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئەم وڵاتەیان کردووە بۆ دامەزراندنی ٢٠٠ خاڵی سەربازی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ئەلعەھد، هێزەکانی پاسەوانی سنووریی فیدراڵی عێراق بەنیازن 200 بنکەی سەربازی لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران و تورکیا دابمەزرێنن.

پێش ئەمەش ڕێککەوتن لە نێوان ئێران و عێراق کرا بوو بۆ جێگیرکردنی هێزەکانی عێراق لەسەر سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان .

دروستکردنی ئەم ژمارەیە لە بنکەو خاڵی پشکنین بەگوێرەی ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عێراق ئەنجام دەدرێت.

سەرپەیڤ