جەختکردنەوەی عامری لەسەر گرنگیی فەتواکەی مەرجەعییەتی عێراق لەمەڕ تێکشکاندنی داعش
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە عێراق جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر فەتوای مەرجەعیەتی ئایینی نەبایە، داعش ئەمڕۆ زاڵ بەسەر عێراقدا زاڵ ببوو.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین ڕۆژی شەممە، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتح لە عێراق جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر فەتوای مەرجەعیەتی ئایینی نەبایە، داعش ئەمڕۆ زاڵ بەسەر عێراقدا زاڵ ببوو.
هادی عامری ئاماژەی بەوەشکرد، فەرماندە سەرکەوتووەکان (شەهید قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس) خۆیان خستە مەترسییەوە بۆ ڕزگارکردنی ناوچە جۆربەجۆرەکانی عێراق لە دەستی تیرۆریستان.
عامری جەختی لەوەش کردەوە کە هێرشە تیرۆریستییەکانی ئەم دواییەی سەر دیالە بۆ زیندووکردنەوەی ململانێی ئایینییە، بەڵام ڕێگە نادەین جارێکی دیکە کەڵکاژۆیی لە ئایین بکرێت.
ڕۆژی 9ی کانونی یەکەمی 2017، "حەیدەر عەبادی"، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتی عێراق، ئازادکردنی تەواوی وڵاتەکەی لە دەستی داعش ڕاگەیاند و ڕۆژی دواتر بە فەرمی کرایە پشوو و ناوی «یەومولنەسر» واتە ڕۆژی سەرکەوتنی لێ نراو گەلی عێراقیش ساڵڕۆژی هەموو ساڵێک ڕێز لەو یادە دەگرن.