کانونی یه‌که‌م 24, 2022 22:12 Asia/Tehran
  • خەزعەلی:سەردار سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس ئیلهامبەخشن بۆ بنیاتنانەوە و حوکمڕانیی نیشتمانی لە عێراقدا

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی "عەسایبی ئەهلی حەق"، بە ڕێزگرتن لە یادی سەردار سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس، فەرماندەکانی بەرەی خۆڕاگری ڕایگەیاند؛ فەرماندە شەهیدەکانی بەرخۆدان ئیلهامبەخشی ئێمەن لە بەدەستهێنانی دەسەڵات و بنیاتنانی عێراق و بەدیهێنانی سەروەریی نیشتیمانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە کەناڵی تێلێگرامیی حەشدی شەعبیی عێراق؛ «شێخ خەزعەلی»، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەهلی حەق»، ئەمڕۆ شەممە لە میانی مەراسیمێکدا لە بەغدای پایتەختی عێراق بە بۆنەی تیرۆرکرانی سەرکردەکانی بەرەی خۆڕاگری لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە، جەختی لەوە کردەوە کە فەرماندەکانی شەڕی تیرۆر هێشتا کاریگەری و ڕۆڵی خۆیانیان هەیە و شوێن دانانیان هێشتا بەردەوامەو نەوەی ئەمڕۆ و سبەی پێویستە لە خوێنی شەهیدان پشوودرێژی و کۆڵنەدان فێربن.

شێخ خەزعەلی وتیشی:دوو شەهیدی بەڕێز حاج ئەبومەهدی موهەندیس و حاج قاسم سولەیمانی مەیدانێکی نوێیان بۆ ئەم نەوەیە کردەوە و خوێنیان وەھا کاریگەرییەکی بەجێهێشت کە پێشتر بوونی نەبووە.

ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی «عەسائیبی ئەهلی حەق» بە دەربڕینی ئەمەی کە ئێمە لە سەرکردەکانی سەرکەوتن بە سەر(داعش) دا دەسەڵات و حیکمەت و چاکەمان بە ئیلھام وەرگرتووە و ئەوانیش بەردەوام بۆ ئێمە وەک ئیلهامبەخشی دەسەڵات و بنیاتنان و چەسپاندنی سەروەریی نیشتمانیی عێراق دەمێننەوە، وتیشی: لە سای خوێنی سەردارانی شەھید خۆڕاگری بە سەر پیلانی گەورەی تیرۆریزمی داعشی دا کە سێرەی بۆ سەروەری و ھەبوونی عێراق گرتبوو، سەرکەوتین.

سەرپەیڤ