کانونی یه‌که‌م 31, 2022 12:56 Asia/Tehran
  • عامری: شەهیدان سولەیمانی و موھەندیس خۆیان تەرخان کردبوو بۆ ئیسلام

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق رایگەیاند، سەردارانی بەرخۆدان و شەهیدانی سپەھبۆد حاج «قاسم سولەیمانی» و «ئەبو مەهدی موھەندیس» ژیانی خۆیانیان بۆ ئیسلام تەرخان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئەلعەھد، «هادی عامری» سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕۆژی هەینی لە ڕێ و ڕەسمی یادی سێیەمین ساڵگەڕی شەهیدکرانی سەردارانی خۆڕاگری، شەهید سولەیمانی و موھەندیس، بە دەربڕینی ئەمەی کە فەتوای جیهادی کیفایی ئایەتوڵڵا سیستانی توانی بارستاییەکان بۆ خەباتی دژی داعش یەکانگیر بکات و ڕۆڵێکی ناوازە لەم شەڕەدا بگێڕێت، وتیشی: شەهیدان سەردار حاج قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موھەندیس خۆیانیان بۆ ئیسلام تەرخان کرد.

عامری وتیشی: ئێمە شەڕێکی دیکەمان لە بەر دەم دایە کە گرنگایەتییەکەی لە قۆناغی پێشوو کەمتر نییەو ئەوەش شەڕی نەرمە و دەبێت ڕۆڵی خۆمان لەم شەڕەش دا بگێڕین.

سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە خەباتی دژی دیاردەی ماددە ھۆشبەرەکان گرنگایەتییەکەی لە خەباتی دژی داعش کەمتر نییە، وتیشی: بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەشێکە لە پلانێک بۆ زاڵبوون بەسەر ئابووریی عێراقدا.

ئابووریناسانی عێراق لەو باوەڕەدان کە بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەو وڵاتەکەدا بەهۆی پلانێکی ئەمریکییەوەیە بۆ ئەوەی گەلی عێراق و ئابوورییەکەی توشی داڕمان ببێت.

سەرپەیڤ