کانونی یه‌که‌م 31, 2022 14:12 Asia/Tehran
  • حەکیم: تاوانی دڕندانەی ئەمریکا لە فڕگەی نێودەوڵەتیی بەغدا هەڵەیەکی نەبووراوە

ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق وتی: ئەو تاوانە دڕندانەیەی کە دژی فەرماندەرانی سەرکەوتن لە فڕگەی نێودەوڵەتیی بەغدا ئەنجامی گرت، هەڵەیەکی ئەمریکییەکان بوو کە قەت لێخۆشبوونی بۆ نییە.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

لەم پەیوەندییەداو بەپێی ڕاپۆرتی ئێرنا، «سەیید عەمار حەکیم»، ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، ڕۆژی هەینی، لە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی شەهیدان سەردار«قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس» کە لە سەروبەندی ساڵگەڕی شەهیدبوونی ئەو دوو کەسایەتییە مەزنە  لەلایەن باڵوێزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە بەغدا بەڕێوەچوو،بەڕاگەیاندنی ئەمەی کە:شەڕی دژی ملھوڕترین دەسەڵات لە سەدەی ڕابردوودا کە لە ٧٠ وڵاتی جیاوازەوە ھاتبوون بۆ عێراق، کردەوەو ئەرکێکی ئاسان نەبوو، وتیشی: فەرماندەرانی سەرکەوتن و هەموو شەهیدان و ئەوانەی گیانیان بەخت کرد، لە بری ناوچەکەو جیهان خەباتیان کرد و دواجار سەرکەوتنیان بەدەستهێنا.

حەکیم ڕاشیگەیاند، ئێمە لەو باوەڕەداین کە ئەو تاوانە دڕندانەیەی  کە دژی فەرماندەرانی سەرکەوتن لە فڕگەی نێودەوڵەتیی بەغدا ئەنجامی گرت، هەڵەیەکی ئەمریکا بەرامبەر بە عێراقییەکان و میوانەکانیان بوو دوای ئەو هەموو قوربانیدان و قارەمانێتی و سەرکەوتنە ، کە دیارە ئەمەش هەڵەیەکی لێنەبووراوە.

ڕابەری بزوتنەوەی حیکمەتی نیشتمانیی عێراق داوای لە حکومەتی ئەمریکا کرد بە سیاسەتەکانی خۆیدا لەمەڕ چەواشەکاریی بە ئەنقەست  سەبارەت بە فەرماندەکانی سەرکەوتن لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتیدا بچێتەوەو واز لە سنووردارکردن و قەدەغەی وێنە و گێڕانەوەی قارەمانێتیی ئەو فەرماندانە لە نەریتەکانی یادکردنەوەیان و بیرئانینی و ئەو کارە چاکانەی کە بۆ نیشتیمان و جیهانیان کردووە، بھێنێ.

حەکیم جەختی لەوەش کردەوە کە پێویستە بەردەوام ھەڵوێستی شەریفانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە سەرکردایەتیی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەرکەوتنی گەلی عێراق و وەستان لە تەنیشتیان و پشتیوانیکردنیان لە شەڕی لەناکاوی دژ بە تیرۆریزمی داعش، لە یاددا بمێنێتەوە.

سەرپەیڤ