کانونی دوھەم 01, 2023 21:27 Asia/Tehran
  • موفتیی عێراقی: دوژمنان بە دوای کەوتنی بەغداوە بوون

سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی عێراقی گوتی: دوژمنان بە دوای کەوتنی بەغداوە بوون، بەڵام شەهیدان قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بوونە بەربەستێکی بەهێز لە بەرامبەریاندا.

سەرداری سپەھبۆد «قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ماڵپەڕی هەواڵدەریی ئەلعەھد، «شێخ خالید ئەلمەلا»، سەرۆکی کۆمەڵەی زانایانی عێراقی، لە نەریتی یادکردنەوەی شەهیدان سەردار«قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس» کە لە سێهەمین ساڵیادی شەهیدبوونی ئەو دوو کەسایەتییە مەزنە لە شاری بەسرەی عێراق بەڕێوەچوو، وتی: یادی ڕووداوێکی پڕ لە ئازار دەکەین کە تێیدا پاڵەوانانی ئیسلام گیانی خۆیانیان بەخت کرد بۆ وڵاتەکانیان.

«خالید ئەلمەلا» وتیشی: ئەمریکا نەیتوانی ڕووبەڕووی شەهیدان ئەلموهەندس و سولەیمانی ببێتەوە و هێرشێکی ترسنۆکانەی دەستپێکرد و کردنیە ئامانج، چونکە ئەم دوو پیاوە گەورەیە هەموو پلانەکانی ڕۆژئاوایان شکست پێ هێنابوو.

ئەم موفتی عێراقییە جەختی لەوەش کردەوە کە هێزەکانی (حەشدی شەعبی) لە هەموو شوێنێکدا ئامادەن و بە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکان هەر مەترسییەک بەرپەرچ دەدەنەوە، بەڵام پێویستە مرۆڤ ئاگاداری شەڕی نەرمیش بێت.

سەرپەیڤ