کانونی دوھەم 01, 2023 22:26 Asia/Tehran
  • ڕێزنان لە یادی شەهیدانی سەرکەوتن لەلایەن خوێندکارانی عێراقییەوە 

خوێندکارانی زانکۆکانی عێراق لە ڕێپێوانێکدا لە شاری نەجەفی پیرۆز ڕێزیان لە یادو بیرەوەریی شەهیدانی سەرکەوتن گرت.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی عێراقی (واع) ، «قاسم ئەلخاقانی» فەرماندەی ڕێکخراوەی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەجەفی پیرۆز ڕایگەیاند: زیاتر لە پێنج هەزار خوێندکاری  کچ و کوڕ بۆ ڕێزلێنان لە «حاج قاسم سولەیمانی» و «ئەبومەهدی موهەندیس» لە شەڕی دژی تاقمی تیرۆریستی داعش و هێزە تێکدەرو شەیتانییەکانی دیکە دەستیان دایە ڕێپێوان.

ئەم فەرماندە عێراقییە وتیشی: ئەم ڕێپێوانە ھەڵگری پەیامێکە بۆ هەموو جیهان و خەڵکی عێراق کردەوەی تاوانکارانەی تیرۆرکردنی سەرکردەکانی بەرخۆدان شەرمەزار دەکەن.

«ئەلخاقانی» بە ئاماژەدان بە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی جۆراوجۆری یادکردنەوەی شەهیدانی خۆڕاگری لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان، ئەمەی بە نیشانەیەکی پێگەی بەرزی ئەو شەهیدانە زانی.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «عەبدوڵڵا عەلیوی» خوێندکاری زانکۆی بەغداش، ڕایگەیاندووە: بۆ سێهەمین ساڵی لەسەر یەک، بەبۆنەی شەهیدبوونی فەرماندەکانی سەرکەوتن بەسەر داعش دا، ڕێپێوانی خوێندکاران لە عێراق بە ئامادەبوونی خوێندکارانی ئەم وڵاتە لە هەموو پارێزگاکان بەڕێوە دەچێت و ئامانجەکەشی گەیاندنی ئەم پەیامە بە هەموو خەڵکانی جیهانە کە ڕێبازی سەرکردەکانی بەرخۆدان بەردەوام دەبێت.

سەرپەیڤ