کانونی دوھەم 02, 2023 19:23 Asia/Tehran
  • دانرانی پەیکەرەسەری فەرماندەرانی شەھیدی سەرکەوتن لە سەر ڕێگای فڕگەی بەغدا

پەیکەرەسەری شەهیدان قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لەسەر ڕێگای فڕۆگەی بەغدای پایتەختی عێراق دانرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرنا، بڕیارە لەڕێگەی فڕگەی بەغدا کۆبوونەوەیەکی گەورە بە ناوەندایەتیی شوێنی بیرئانینی فەرماندەرانی سەرکەوتن ئەنجام بدرێت و ئەم شوێنە لە سێھەمین ساڵھات دا نوێبوونەوەی پەیمانێکی بێ وێنە لەگەڵ شەهیدان دا بە خۆیەوە ببینێت.

ڕۆژی ڕابردووش پەیکەرەسەری شەھیدان حاج قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس گوێزرایەوە بۆ ئەم شوێنەو کەش و ھەوایەکی تایبەتیی بەم شوێنە بەخشی.

لە ڕۆژانی ڕابردووەوە خەباتکاران و جیهادییەکانی حەشدی شەعبی سەرقاڵی ڕازاندنەوەی ئەو ڕێگایەن کە خوێنی ئەو شەھیدانەی تیادا ڕژاوەو، هەر لە نووسراوی زۆری لەسەر دیوارەکانەوە بگرە ھەتا ئەو ئاڵاو پارچەنووسانەی کە توڕە بوون و بەڵێنی ڕۆژی تۆڵەسەندنەوەیان پێوە دیارە، ڕێگای ھەتا فڕگەی بەغدای داگرتووە.

عێراقییەکان چەند ڕۆژێکە بە سەدان ڕێوڕەسم و یادکردنەوە پێشوازییان لە ساڵیادی شەهیدبوونی شەهیدانی بەرخۆدان و سەکەوتن کردووە.

سەرداری سپەھبۆد «حاج قاسم سولەیمانی» فەرماندەی پێشووی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، سێھەمی ژانویەی ٢٠٢٠، لە کاتێکدا کە بە پێی بانگێشتنی فەرمیی کاربەدەستانی عێراق سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو، لە ھێرشی ئاسمانیی ھێزە داگیرکەرو تیرۆریستەکانی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ھاوڕێ لەگەڵ «ئەبو مەهدی موھەندیس» جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی و هەشت کەس لە هاوڕێبازەکانی دیکەی شەهید کران.

سەرپەیڤ