کانونی دوھەم 04, 2023 21:50 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی خۆڕسکی خەڵک لە بەغدا بۆ ڕاگەیاندنی دڵسۆزی بۆ فەرماندەکانی بەرخۆدان

ژمارەیەک لە خەڵکی عێراق بە ئەنجامدانی کۆبوونەوەی خۆڕسک ئەمەگداریی خۆیانیان بۆ فەرماندەکانی سەرکەوتن ڕاگەیاندو جارێکی دیکە جەختیان لە دەرکردنی هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کردەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆن، ڕۆژی چوارشەممە؛ گردبوونەوە لە زۆرێک لە شەقامەکانی بەغدای پێتەختی عێراق بەمەبەستی ڕاگەیاندنی وەفاو ئەمەگداری بۆ شەهیدان قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس بەڕێوەچوو، ئەو گردبوونەوانە بیرهێنانەوەیەک بوو بۆ کارە بەرفراوانەکانی ئەو دوو شەهیدە لە ڕێگای ڕزگارکردنی عێراق لە چنگی داعش.

«سەمیرە ئەلموسەوی»، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: «شەهید قاسم سولەیمانی»و«ئەبومەهدی موهەندیس»ی برای پشتیوانیی ئەم وڵاتەیان کردلەپێناو دەربازکردنی خەڵک و پاراستنی ژیان ئازاد و شکۆمەندانە، سەربەخۆیی و سەروەری و یەکگرتوویی لە عێراق. خەڵکی عێراق داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەیان و کۆتایی هاتنی ئەم داگیرکارییانە دەکەن.

هەروەها «جابر ئەلخەفاجی» ئەندامی حیزبی دەعوە لە وتارێکدا ڕایگەیاند: ئەو ھەنگاوانەی کە ئەو دوو شەهیدە بەڕێزە ھەڵیانگرت لە خزمەتی هەموو خەڵکی بیرئازادی جیهانی ئیسلامیدا بوو، ئەو ڕێگایەی کە ھەڵیانبژارد ھەمان ڕێگای ئیمامی حسێن(ع) بوو.

ڕێوڕەسمی یادی سێهەمین ساڵڕۆژی شەهیدبوونی سەردار قاسم سولەیمانی لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران و زۆرێک لە وڵاتانی دراوسێ لەوانە تورکیا، لوبنان و سوریا بەڕێوەدەچێت.

سەرپەیڤ