عامری: هێزەکانی بیانی دەبێ عێراق بەجێ بهێڵن
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق جەختی لە کشانەوەی هێزە بیانییەکان لەم وڵاتە کردەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی سومەریە نیوز، «هادی عامری»، سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق، ڕۆژی هەینی لە بەیاننامەیەک دا بە بۆنەی ساڵیادی دامەزرانی سوپای ئەم وڵاتە ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی عێراق ئەوەیان سەلماند کە پێویست بە بوونی هێزی بیانی لەسەر خاکی عێراق ناکات، هەربۆیە خوازیاری کشانەوەی دەستبەجێی سەرجەم هێزە بیانییەکان پارێزرانی بە تەواویی سەروەریی نیشتمانیی وڵاتن.
سەرۆکی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق ڕاشیگەیاند، پەرلەمانی عێراق لە ٥ی ژانویەی ٢٠٢٠، دوای تاوانەکەی ئەمریکا لە مەڕ تیرۆرکردنی سەردار «حاج قاسم سولەیمانی»، فەرماندەی لقی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی و حاج ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری پێشووی ڕێکخراوی حەشدی شەعبیی عێراق، بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک، جەختی کرد لەسەر پێویستیی کشانەوەی هێزەکانی بیانی، بە تایبەت هێزی داگیرکەری ئەمریکی لە خاکی ئەم وڵاتە.
«هادی عامری» وتیشی: هێزە چەکدارەکانی عێراق کاریان کردووە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵات و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەروەها سەرجەم هێزە سەربازی و ئەمنییەکان ئامادەیی و لێهاتوویی خۆیان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات سەلماندووە و دەستکەوت و سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە.