کانونی دوھەم 08, 2023 16:01 Asia/Tehran
  • جەختی سودانی لەسەر هەوڵی زیاتر بۆ لەناوبردنی یەکجاریی تیرۆریستان لە عێراق

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانی بارەگای ڕێکخراوی دژە تیرۆری ئەم وڵاتە جەختی کرد؛ پێویستە هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ لەناوبردنی تیرۆریستان بە تەواوی.

بەڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، «محەمەد شیاع سودانی» له سەردانەکەی بۆ بارەگای دژەتیرۆر ، جه ختی له سەر گرینگی به هێزکردنی توانا سەربازی و چەکدارییەکانی ئەم ڕێکخراوەیە کردەوە.

سودانی یەکەی دژە تیرۆری بە ڕێکخراوێکی سەربازیی گرنگ لە عێراق زانی و جەختی لە پێویستیی پێداچوونەوە بە ئۆپەراسیۆنی ئەم یەکەیە لە ڕووی ئامادەکاری و ڕاهێنانەوە کردەوە و وتی: نابێت هیچ هێزێکی نانوخبە لەم یەکەیەدا ھەبێت و دەبێ هەوڵبدرێت بۆ ئەوەی یەکەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە بەرزترین ئاستدا بێت لە ڕووی مسۆگەرات و پێداویستییەکانیەوە.

فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بە دەبڕینی ئەمەی کە؛ تیرۆرهەوڵ دەدات بە قۆستنەوەی ناکۆکییە سیاسییەکان ئامانجە نەگریسەکانی خۆی بپێکێت، جەختی لە گرنگیی نۆژەن کردنەوەی توانایی چەکەمەنیی دەزگای دژە تیرۆر کردەوە.

جێگای ئاماژەیە، هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ  دڵنیا بوون لە سەرھەڵنەدانەوەی تیرۆریستانی داعش و چەکدارە هەڵهاتووەکانی، بەردەوامن لە گەڕان و پاککردنەوە و بەدواداچوون بۆ پاشماوەکانی داعش لە سەرتاسەری وڵاتدا.

سەرپەیڤ