کانونی دوھەم 08, 2023 23:45 Asia/Tehran
  • یەکڕیزیی نیشتیمانی تەوەرەی کۆبوونەوەکەی «مالیکی» و «لەتیف جەمال ڕەشید» بوو

سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا جەختیان لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پتەوکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی کردەوە.

بەگوێرەی بنکەی هەواڵدەریی ئەلمەعلومە، «عەبدولەتیف جەمال ڕەشید» سەرۆک کۆماری عێراق و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ڕۆژی یەکشەممە لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا لە بەغدا جەختیان لە گرنگیی پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەتی ئەم وڵاتە بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی کردەوە.

لەم دیدارەدا «عەبدولەتیف ڕەشید» و «نوری مالیکی» پێداچوونەوەیان بە دۆخی گشتیی عێراق و پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی ئەم وڵاتە کرد.

هەروەها لە دیداری نێوان «لەتیف ڕەشید»و «مالیکی»دا جەخت لەسەر پێویستیی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و پتەوکردنی یەکگرتنی نیشتمانی بۆ تێپەڕاندنی بەرتەسکی و چارەسەرکردنی پاشماوەی کێشەکان هاوتەریب لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەم وڵاتە و هاووڵاتیانی کرایەوە.

لە کۆبوونەوەی ئەم دوو بەرپرسە باڵایەی عێراقدا بە گرنگ زانرا پاڵپشتی هەوڵەکانی حکومەتی «محەمەد شیاع سودانی» بکرێت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامە وزارییەکان بەتایبەت ئەوانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە بژێوی ژیان و پێداویستیی خزمەتگوزاری و پەرەپێدانی  ژێرخانی بنەڕەتییەوە ھەیە.

 

سەرپەیڤ