کانونی دوھەم 11, 2023 04:36 Asia/Tehran
  • عامری: دۆلار چەکی ئەمریکییەکانە بۆ برسی ڕاگرتنی گەلان

«هادی عامری» سەرۆکی هاوپەیمانیی «فەتح»ی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە، بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەم وڵاتەدا بۆ خۆبەستنەوەی ئەم وڵاتە بە ئابوریی واشێنگنتۆن دەگەڕێتەوە، وتیشی: دۆلار چەکی ئەمریکییەکانە بۆ برسی ڕاگرتنی گەلانی دیکە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە «هادی ئەلعامری» لە دیدارێکدا لەگەڵ «ئێریک شوالیە» باڵوێزی پاریس لە بەغدا ڕایگەیاند: لەبەر ئەوەی یەدەگی دۆلاری بانکی ناوەندیی عێراق لە یەدەگی فیدراڵی ئەمریکادایە، عێراق لە ڕووی  ئابوورییەوە سەربەخۆ نییە .

عامری جەختی لەوەش کردەوە: هەمووان دەزانن ئەمریکییەکان چۆن دۆلار وەک چەک بەکاردەهێنن بۆ بە برسی ڕاگرتنی گەلان.

ناوبراو ڕاشیگەیاند کە ئەمریکییەکان زۆرترین گوشار دەخەنە سەر عێراق بۆ ڕێگریکردن لە پەیوەندییەکانی وڵات لەگەڵ ئەوروپا و جیهان، هەروەها ڕوونیشی کردەوە کە کۆمپانیا فەرەنسییەکان پێویستە وەبەرهێنان لە عێراق بکەن و لە جێبەجێکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و ستراتیژیی گەورەدا بەشدارییان ھەبێت.

«شوالیە» هەروەها بانگەشەی ئەوەشی کرد کە حکومەتی فەرەنسا بۆ چەسپێندرانی سەقام و ئاسایشت لە عێراق دا داکۆکیی لەم وڵاتە دەکات و کۆمپانیا فەرەنسییەکانیش پێشوازی لە زیادبوونی چالاکییەکانیان لەم وڵاتەدا دەکەن.

هەر لەو پێوەندییەدا «عەلی ئەلفەتلاوی» یەکێک لە سەرکردەکانی هاوپەیمانیی فەتحی عێراق لەم دواییانەدا جەختی لەوە کردبووەوە کەویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارە لە بازاڕەکانی عێراقدا.

وتبووشی: قەیرانی بەردەوامیی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی پیلانێکی ئەمریکایە بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە ملکەچی ئیرادەی خۆی بکات.

ئەلفەتلاوی داوای وەلانانی دۆلار لە سات و سەودای عێراقییەکانیشی کردبوو.

سەرپەیڤ