بە ئامانجگرتنی کاروانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە عێراق
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i414242-بە_ئامانجگرتنی_کاروانی_هاوپەیمانیی_ئەمریکی_لە_عێراق
کاروانێکی پێداویستییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە باکوری پایتەختی عێراق بووبە ئامانجی بۆمبایەکی کەناری ڕێگا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 12, 2023 06:41 Asia/Tehran
  • بە ئامانجگرتنی کاروانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە عێراق

کاروانێکی پێداویستییەکانی هاوپەیمانیی ئەمریکی لە باکوری پایتەختی عێراق بووبە ئامانجی بۆمبایەکی کەناری ڕێگا.

دوای پەسەندکراوەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەرکردنی سەربازە ئەمریکییەکان لەو وڵاتە و خاوجوڵانەوەی بەغدا لەم بوارەدا، ئەو کاروانانەی پشتیوانیی هاوپەیمانی ئەمریکی دەکەن، ھەموو حەوتەیەک و هەندێکجاریش لە ماوەی ڕۆژێکدا چەند جارێک بە بۆمبی کەناری ڕێگاکان دەکرێنە ئامانج.

بەگوێرەی راپۆرتی ماڵپەڕی شەفەق نیوز، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، چەند بارهەڵگرێک کە پاڵپشتی و کەرەستەی سەربازیی سەر بە هاوپەیمانیی دژە داعشی ئەمریکییان هەڵگرتبوو، بە بۆمبایەکی کەناری ڕێگاکان لە باکووری بەغدا کراونەتە ئامانج.

تەقینەوەکە لەسەر ڕێگای ناوچەی "ئەلتاجی" بۆ بەغدا ڕوویداوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

زۆرێک لە خەڵک و گروپە خۆڕاگرەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەگەر هێزی ئەمریکی لەم وڵاتەدا ئامادەبن بەمافی خۆیان دەزانن ڕووبەڕووی دەستدرێژکاران و داگیرکەران ببنەوە.