کانونی دوھەم 12, 2023 20:16 Asia/Tehran
  • ئەلنوجەبای عێراق، ھەنگاوە پڕ لەسوکایەتییەکەی بڵاوکراوەکەی فەرەنسای ئیدانە کرد

وتەبێژی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی عێراق (ئەلنوجەباء) بڵاوبوونەوەی ناوەڕۆک و وێنەی سووکایەتیکردن بە ئیسلام و بەها ئایینییەکانی لە گۆڤاری "شارلی ئیبدۆ"ی فەرەنسی شەرمەزار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ڕاگەیاندنی (ئەلنوجەباء) لە ئێران، «نەسر ئەلشەمەری»، وتەبێژی بزوتنەوەی ئەلنوجەبای عێراق، وێڕای ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە ھەوڵی سڕینەوەو سنووردارکردنی کەسایەتییە ئیسلامییە دژە ئیستیکبارو ئەمریکییەکان لە کەشی مەجازی و میدیایی، ڕایگەیاند کە، هەمان میدیا، لە پاڵ بەکارھێنانی سانسۆرو قرتاندن بۆ کەسایەتییە ئیسلامیەکان، بەستێن بۆ هەموو جۆرە سووکایەتی و ڕق لە دڵییەکی دژی ئەم کەسانەش خۆش دەکات.

«ئەلشمەری» جەختی لەوە کردەوە کە تێکەڵکردنی ناکۆکییە سیاسییەکان لەگەڵ ڕەھەندە ئایینی و مەعنەوییەکان، بۆی ھەیە وڵاتان و گەلان بە زۆنگاوێکی مەترسیداردا بباتەوە؛ بۆیە پێویستە کەسانی خاوەن تەگبیرو ویژدانیسەربە گەلانی بیرئازاد، بە هەموو هێزێکی خۆیانەوە بەرامبەر بەم جۆرە کارانە بوەستن.

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی کارتۆنە پڕلە سوکایەتییەکان، ڕەخنەی زۆر لەم بڵاوکراوە فەرەنسییە و سیاسەتی دووفاقانەی ڕۆژئاوا و بەتایبەتی فەڕەنسا گیرا، تا ئەو ڕادەیەی کە وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە وەڵامی ئەم کارە هێرشبەرانەیەدا، باڵیۆزی فەرەنسا «نیکۆلاس ڕۆش»ی بانگ کرد.

سەرپەیڤ