کانونی دوھەم 14, 2023 17:54 Asia/Tehran
  •  دەستپێکرانی هەڵمەتی عێراق دژی تێرۆریستان لە سنوورەکانی ئێران و تورکیا

سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی دەست پێ کرانی هەڵمەتی بەغدای کردووە لە ئاراستەی بەرەنگاربوونەوەی جمو جوڵەکانی تاقمە تێرۆریستیی و جوداخوازەکانی سەقامگرتووی عێراق دژی ئێران و تورکیا.

«محەممەد شیاع سودانی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وێڕای  ئاماژەدان بە هەوڵی بەغدا بۆپاراستنی پێوەندییە باشەکانی  لەگەڵ وڵاتانی  دراوسێ، بەتایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیا ،وتی: عێراق هۆگری بەردەوامیی وتوویژەکانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ کە پێوندیی جیاوازو قازانجی هاوبەشی هەیە لەگەڵیاندا.

سودانی بەڕاشکاوی وتوشیەتی: عێراق هەڵمەتی مەیدانیی لە سنوورە هاوبەشەکانی لەگەڵ تورکیا دەست پێ کردووە، چوونکا تاقمگەلێک لەم ناوچەگەلەدا ئامادەن کە جاروبار بەمەبەستی بەڕێوە بردنی کردەوەی توند وتیژ پێدزە دەکەنە نێو خاکی ئێران و تورکیاوە، کە دیارە ئەمەش بە پێچەوانەی دەستووری عێراقە.

ئامادەبوونی تێرۆریستان لە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق لەگەڵ ئێران وتورکیا ھێندێک گرفتی لە ناوچەکەدا بەدی هێناوە  بەتایبەت بۆ ئێران وتورکیا.

سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها  لەرۆڵی ئەرێنیی ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعییەتی باڵای دینیی عێراق لە پرۆسەی گۆڕانکارییەکانی ئەم وڵاتە ڕێزی گرت و وتیشی: مەرجەعییەتی دینی، هەڵوێستی ڕوونی هەیە  لە پێناو پشتگری لە پرۆسەی سیاسی و جەماوەری عێراق بە هەموو ئەتن و هۆزو،ئایینزا و چین و توێژەکانیەوەو بەردەوامیشە لە سەر پشتگرییەکانی لەم بوارە دا.

سودانی هەروەها وتیشی: تەبایی هێزە سیاسییەکانی عێراق کە پێکهاتنی حکومەتی لێکەوتەوە، دەستەڵاتی پێویستی داوەتێ بۆ وتووێژ لەگەڵ ئەمریکا و هاوپەیمانیی نێو دەوڵەتی لە ئاراستەی ڕێک و پێک کردنی شێوەی ئامادەبوونیان لە عێراق و دیاریکرانی فەرمانبەریەتییەکانیان.

سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئاماژە دان بە گرفتە نێوخۆییەکانی ئەم وڵاتەش، سەرەکیترین لەمپەری باشتربوونەوەی دوخی کارەبای عێراق لە ساڵانی ڕابردووی گەندەڵی و بەڕێوە بەرایەتیی خراپ و گرفتە ئاسایشیەکان زانی و وتی: عێراق لە ساڵی دووهەزارو سیانزەدا پێشکەوتنی باشی ھەبووە لەبەرهەم هێنانی کارەبادا، بەڵام پەلاماری داعش ئەو دەستکەوتانەی بە فێڕۆ داوە.

سەرپەیڤ