کانونی دوھەم 21, 2023 05:51 Asia/Tehran
  • ھێرشێکی چەکداری دەکرێتە سەر پۆلیسی عێراق

تیرۆریستان لە گردوپەڕی بەغدای پێتەختی عێراق ھێرشێکی چەکداری دەکەنە سەر پۆلیس و دوو کەسیان لێ بریندار دەکەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،  شەوی ھەینی لە سەر شەممە هێرشێکی چه‌کداری دەکرێتە سەر پۆلیسی فیدراڵی عێراق.

ھەر لەم پەیوەندییەدا سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی له‌ پارێزگای دیاله‌ رایگه‌یاندووە : له‌ نێوان پارێزگه‌کانی به‌غدا و دیاله‌ چەکداران ھەڵیانکوتاوەتە سەر پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق و به‌هۆیه‌وه‌ دوو پۆلیس برینداربوونە.

ئه‌مە له‌کاتێکدایه‌ کەڕۆژی ھەینیش چه‌کدارانی داعش له‌ پارێزگای سەلاحەدین چوار هاوڵاتیی شوانکارەیان بە خۆیان و مەڕەکانیانەوە ڕفاندووە.

وەک لە ڕاپۆرتەکە دا ئاماژەی پێ کراوە، لە پاش ڕووداوە یەکێک لە ڕفێنراوەکان لە دەستی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە هەڵاتوە و خۆی گەیاندووەتە لای ھێزەکانی ئاسایشت.

سەرپەیڤ