کانونی دوھەم 24, 2023 13:52 Asia/Tehran
  • بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بە پێی حەشیمەتی ئەم ناوچەیە لە سەدی دوازدە زیاد کرا بۆ سەدی چواردە

یەکێک لە ڕێبەرانی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە ئاماژە بە گەییشتنی بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان بە سەدی چواردە لەم ساڵەی زایینیدا، رایگەیاند کە هەولێر خۆی دەبوێرێ لە ڕادەست کردنی بەشێک لە نەوتەکەی بە بەغدا.

«جاسم محەممەد جەعفەر» لە وتووێژێکی تەلەڤزیۆنیدا وتی: بە پێی ڕێککەوتنی بەرایی نێوان بەغداو هەولێر لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی ساڵی دووهەزارو بیست و سێی حکومەتی فیدراڵی، بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان بە  بە پێی حەشیمەتی ئەم ناوچەیە لە سەدی دوازدە زیاد کراوە بۆ سەدی چواردە.

ناوبراو وتیشی: ئەم زیاد کرانە لە راستیدا هۆکاری سیاسی هەیە، لەبەر ئەوەی کە بە شێوەی ئاسایی لەسەر هیچ جۆرە بنەمای زانستی و فەرمیی ڕێژە  و ئاماری حەشیمەتی دانەڕێژراوە و ئەم زیاد کردنی بەشەبودجەیە لە کاتێکدا بۆ هەرێمی کوردستان ئەنجام دراوە کە هەولێر وەک جاران خۆی دەبوێرێ لە ڕادەست کردنی بیست و پێنج هەزار بەرمیل نەوتی ڕێککەوتن لەسەر کراو لەگەڵ کۆمپانیای نەوتیی سۆمۆ.

ناوبراو راشیگەیاند کە بۆ سوننەکانیش بودجەی ئاوەدان کردنەوەی ناوچە ئازدکراوەکان و هەروەها بودجەی تایبەت بە گەڕاندنەوەی ئاوارەکان، زیادبوونێکی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە کە ئەوەش بە مانای کەم بوونی ڕادەی بودجەی پارێزگا شیعەنشینەکان لە پرۆژەیاسای ئەمساڵەی زایینیی عێراقە.

سەرپەیڤ